لیڤا به 50 یۆرۆ بووه‌ته هێرشبه‌رێكی به‌توانا
رووداوی وه‌رزشی ـ DW
رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ى بورۆسیا دۆرتمۆند و ئێستای بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، نهێنییه‌كی نێوان خۆی و راهێنه‌ره كۆنه‌كه‌ی، یۆرگن كلۆپ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌و به پلانێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر منی كرده هێرشبه‌رێكی به‌توانا".
لیڤاندۆڤسكی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كلۆپی راهێنه‌ره كۆنه‌كه‌ی شێوازێكی سه‌یر و سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی و هاندانیان بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانیان و ده‌ڵێت "من یه‌كێكم له‌و یاریزانانه‌ی كلۆپ به شێوازێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر وایلێكردم تواناكانم له گۆڵكردن به‌رز بكه‌مه‌وه".
ئه‌و هێرشبه‌ره پۆڵه‌ندییه، باسی ئه‌و شێوازه‌ی كلۆپ ده‌كات و ده‌ڵێت "كلۆپ هه‌میشه گره‌وی له‌گه‌ڵ ده‌كردم له‌سه‌ر 50 یۆرۆ، ده‌یگوت ئه‌گه‌ر وابكه‌ی، گۆڵ بكه‌ی، چی و چی بكه‌ی 50 یۆرۆت پێده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ی 50 یۆرۆم پێده‌ده‌ی". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "سه‌ره‌تا هه‌میشه گره‌وه‌كانم ده‌دۆڕاند، به‌ڵام دواتر خۆم ماندووتر ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌مه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش روویداو وایلێكردم تواناكانم له گۆڵكردن پێشبخه‌م، ئیدی زۆر گره‌وم لێیبرده‌وه".
لیڤا، كه له 4 وه‌رزدا 103 گۆڵی بۆ بورۆسیا دۆرتمۆند تۆماركرد، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه كلۆپ به‌و رێگه‌یه توانی ئه‌و بكاته گۆڵكه‌رێكی باشتر "به‌و شته كلۆپ وایلێكردم زۆر به ئاسانی گۆڵ له تیپه‌كانی به‌رامبه‌ر بكه‌م".