ئاسۆ رۆستەم سەرکردایەتی زاخۆی کرد بۆ بردنەوەیەکی گرنگ

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن زاخۆ نەفت یانەی ئەهلی میسری
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

زاخۆ لە گەڕی 19ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سەرکەوتنێکی گرنگی لەنێو یاریگەی خۆی و لەبەردەم هاندەرانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە نەفتی بردەوە.
 
 زاخۆ لە سەرەتاوە بە گوشارێکی زۆرەوە دەستی بەیارییەکە کرد و لە خولەکی 27ـدا لەرێگەی ئاسۆ رۆستەمەوە، گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، کە گۆڵەکە بە ئەسیستێکی جوانی حەسەن رائید بوو.
 
زاخۆ تەنیا بەو گۆڵەوە نەوەستا و پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم، لە خولەکی 39ـدا ئێچیتا دیپۆتی، گۆڵی دووەمی بۆ خاوەن ماڵ تۆمارکرد، ئەمجارەیان ئاسۆ رۆستەم رۆڵی دروستکەری گۆڵەکەی بینی. 
 
یارییەکە لە گێمی یەکەمدا بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات و چۆفۆ کویتۆ لە خولەکی 33ـدا کارتێکی زەردی وەرگرت.
 
لە گێمی دووەمدا، راهێنەری هەردوو تیپ چەندین گۆڕانکارییان ئەنجامدا و شێرکۆ کەریم هاتە نێو یاریگە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ئەنجامە بکات، دوایین گۆڕانکارییەکانی زاخۆ لە خولەکی 90ـدا بوو کاتێک ئاسۆ رۆستەم و حەسەن رائید لەنێو چەپڵەڕێزانی هاندەراندا یاریگەیان جێهێشت.
 
لەم یارییەدا ئاسۆ رۆستەم بە تۆمارکردنی گۆڵێک و ئەسیستێک وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا.
 
بەم ئەنجامە زاخۆ سێ خاڵی گرنگی خستە سەر خاڵەکانی و ئێستا بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراقە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە