بارسێلۆنا پێشەنگی دەوێتەوە

رووداو دیجیتال

یانەی بارسێلۆنا لەبەردەم هەلێکی گرنگدایە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بچێتەوە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا، دوای ئەوەی ریال مەدریدی رکابەری دۆڕا.
 
بارسێلۆنا لە رکابەرییەکانی گەڕی 25ـی خولەکەدا لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر لێڤانتی یاریی دەکات و دەیەوێت قەرەبووی لە دەستدانی پلەی یەکەمی ریزبەند بکاتەوە، دوای دۆڕانی ریال مەدریدیش بەرامبەر ئۆساسونا تیپەکە هەلێکی گەورەی لەپێشە بۆ ئەوەی بچێتەوە پلەی یەکەم و بە جیاوازیی خاڵ پێش رکابەرەکەی بکەوێتەوە.
 
بارسا یاریی رابردووی بەرامبەر جیرۆنا دۆڕاند، بەو هۆیەوە پلەی یەکەمی لەدەستدا، تیپەکە دەیەوێت لەنێو یاریگە و هاندەرانی قەرەبووی ئەو دۆڕانە بکاتەوە.
 
لێڤانتی لە دۆخێکی خراپدایە، لە 24 گەڕی رابردوودا تەنیا 4 یاریی بردووەتەوە، تیپەکە لە پلەی پێشکۆتایی ریزبەندی خولەکەیە و 18 خاڵی هەیە، پێناچێت ئەمڕۆ بتوانێت بەربەستێکی گەورە بخاتە بەردەم گەڕانەوەی بلاوگرانا بۆ پێشەنگی ریزبەندی خولەکە.
 
بەر لە یارییەکە پێدری دوای ماوەیەک دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانەوە گەڕاوەتەوە و بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ ئامادەیە.