ڕزگــار عەلی و دانەوەی قەرزەکەی بە یانەی سیروانی نوێ
یانەی سیروانی نوێ ، ساڵانێک ئاستێکی زۆر بەرز و سەرنج راکیشی لە خولی کوردستان و عێراقدا نمایش دەکرد ، بەڵام ئەو ئاستە بەرزە به‌چه‌ند هۆكارێك بەردەوامی نەبوو .
چــەند ساڵــێــک پـێـش ئـێـســتا و لە خولی تۆپی پێی نایابی یانه‌كانی کوردستان ، ( ڕزگار عەلی ) ڕاھێنەری ئەو یانەیە بوو ، له‌و كاته‌دا ئاستیان بە شێوەیەکی گشتی مام ناوەند بوو ، له‌هه‌مان كاتدا ھیچ کێشەیه‌ك به‌دی نه‌ده‌كرا و قەیرانی دارایی‌ش له‌ئارادا نه‌بوو ، بەڵام بە بیانووی نەدانی مووچە یان بڕێک له‌گرێبەستی یاریزانەکان ، ( ڕزگار عەلی ) و یاریزانەکانی بڕیاریاندا کە نەچن بۆ شاری ھەولێر بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەی ھەندرێن ، ئەو یارییە زۆر گرنگ و چارەنوس ساز بوو بۆ یانەی سیروانی نوێ، دواتریش یەکێتی تۆپی پێ ی کوردستان بڕیاری دا یاریه‌كه‌بە سوودی یانەی ھەندرێن و به‌ئه‌نجامی ( ٣ بە ٠ ) ئه‌ژمار بكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌یانەی سیروانی نوێ بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دابەزی .
لەو کاتە بەدواوە یانەی سیروانی نوێ بە مەبەستی گەڕانەوەی تیپی تۆپی پێ ی یانەکەی بۆ ڕیزی یانە نایابەکانی کوردستان ساڵانە بڕێکی زۆر پارە خه‌رج دەکات ، بەڵام تائێستا ھیچ ئەنجامێکی نەبووە ! .
لێره‌دا جێی خۆیەتی دوو پرسیار بکرێت :
١ – ئایا بەرپرسانی ئەو کاتەی یانەی سیروانی نوێ بەھەر شێوەیەک بوایە ئەو بڕە پارەیەیان دابین بکردایە بۆ (ڕزگار عەلی) و یاریزانەکانی ، زۆر باشتر نە دەبوو لەوەی کە ساڵانێکە بڕە پارەیەکی زۆر خەرج ده‌کەن و ئاكامه‌كه‌شی هه‌ر مانه‌وه‌بووه‌له‌خولی پله‌یه‌كدا ؟
٢ – ( ڕزگار عەلی ) و یاریزانەکانی ، نەیان دەتوانی زیاتر چاوەڕێی بەرپرسانی یانەکەیان بکەن بۆ دابینکردنی مووچەکانیان ؟
پێویسته‌بلێین بەرپرسیارێتی دابەزینی یانەی سیروانی نوێ بۆ خولی پلە یەک بە تەنھا لە ئەستۆی ( ڕزگار عەلی ) و یاریزانەکانی دا نەبووە ، بەڵکو بەشێكی لە ئەستۆی ئەواندایە .
به‌رای ئێمه‌بەشی سەرەکی ئەو بەرپرسیارێتی یە لە ئەستۆی بەرپرسانی ئەو کاتەی ئەو یانەیە بووە بە ئێستاشەوە .
بۆ وەرزی ئەمساڵی خولی پلە یەکی کوردستان ، یانەی سیروانی نوێ بە ناچاری پەنای بردەوە بۆ ( ڕزگار عەلی) و کردییەوە بە ڕاھێنەر ، تاوه‌كو ئه‌و ئامانجه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌به‌دی نه‌هاتووه‌له‌وه‌رزی ئه‌مساڵدا به‌دی بێت.
لە ئێستاشدا دەرفەتێکی باش و گونجاو ھاتۆتە پێش بۆ ( ڕزگار عەلی ) بۆ ئەوەی تیپەکەی ی بگەڕێنێتەوە بۆ خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی کوردستان ، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توانی به‌پێشه‌نگی کۆمەڵەکەی خۆی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی خولی پله‌یه‌ك به‌ده‌ستبهێنێت و لە یەکەم یاری ئەو قۆناغەدا سەرکەوتن بە دەست بهێنێت .
هه‌ربۆیه‌ده‌كرێت بڵێین (رزگار عه‌لی) ئەو بەشەی لە بەرپرسیارێتی کە کەوتبووە سەر شانی لە ساڵانی ڕابردوودا ده‌توانێت لە ئێستادا قەرەبووی بکاتەوە و بیگەڕێنێتەوە بۆ یانەکە كه‌وەک قەرزێک کە لە لای بووە .
بەڵام دەبێت ئەو بەشە سەرەکییەی بەرپرسیارێتی کە لە ئەستۆی بەرپرسانی یانەکەیە ، چــۆن و کــەی بیگەڕێننەوە بۆ یانەکە ؟!