ڤیدیۆ.. لویس فیگۆ لە رۆناڵدینیۆی بردەوە

رووداو - هەولێر

لە یارییەکی دۆستانەی خێرخوازیدا تیپی ئەستێرەکانی لویس فیگۆ لە رۆناڵدینیۆ و هاوڕێکانیان بردەوە.

یارییەکە لە جنێف بەڕێەوەچوو بۆ هاوکاری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو، هاوکات بۆ زیاتر کردنی چالاکییەکانی مۆندیال ئەم یارییە ئەنجامدرا، یاریزانەکانیش لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و یو ئێن پێکهاتبوون.

تیپەکەی فیگۆ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکەی بردەوە.

سەرەتا تیپەکەی لویس فیگۆ، لە رێگەی گۆڵێکی رائول گۆنزالێسەوە پێشکەوت، دواتر رۆناڵدینیۆ لێدانێکی سزای لەدەستدا و ئەم گێمە بەم ئەنجامە کۆتاییهات.

لە گێمی دووەمدا، رۆبێرت پێرێس گۆڵی دووەمیشی بۆ تیپەکەی فیگۆ تۆمارکرد، بەڵام شیلیا شاشیچی خانمە یاریزانی ئەڵمانی ئەنجامەکەی بۆ تیپەکەی رۆناڵدینیۆ کەمکردەوە، ئەمجارە نونۆ گۆمێش ئەنجامەکەی کردە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، دواتر ئالێکساندەر فرای و کافو دوو گۆڵیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان راستکردەوە، بەڵام گۆڵێکی میشێل سالگادۆ ئەنجامەکەی کردە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە سوودی تیپەکەی لویس فیگۆ.