پاڵەوانیەتیی ترایسلۆن لە یۆنان کرا
رووداو – هەولێر
له پاڵه‌وانیه‌تیی ئێكسترا له یۆنان بۆ ترایسلۆن، كه به یارییه سیانییه‌كان ناسراوه.
پاتیرسۆن یه‌كه‌م بوو.
له ركابه‌رییه‌كانی خانماندا لیزلی پاترسۆنی سكۆتله‌ندی، كه سێ جار بووه‌ته پاڵه‌وانی جیهان، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشبڕكێیه‌كه‌ی به دوو كاژێر و 40 خوله‌ك و 26 چركه بڕی.
پله‌ی دووه‌میش بۆ كاراسكۆڤا ئیرپینۆڤای یۆنانی بوو.
له‌سه‌ر ئاستی پیاواندا ئارسه‌ر سیریرێی فه‌ره‌نسی توانی به ماوه‌ی دوو كاژێر و 14 خوله‌ك و 40 چركه ماوه‌ی پێشبڕكێیه ته‌واوبكات و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌مه‌ش جاری سێیه‌مه ئارسه‌ر سیریرێ له پاَله‌وانیه‌تیی ترایسلۆنی ئێكسترا له یۆنان پله‌ی یه‌كه‌م بباته‌وه.
ترایسلۆن، یان یارییه سیانییه‌كان پێكدێت له مه‌له‌وانی، پایسكلسواری و ماراسۆن.