بایرن چاوی لە دووەم نازناوی ئەم وەرزەیە
رووداو دیجیتاڵ
قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئەڵمانیا دەستپێدەکات و لە یەکەم یاریی ئەم قۆناخەدا هەردوو یانەی بایرن میونشن و بایرلیڤەرکوزن رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
لە یاریگەی بای ئارێنا، کاژێر 21:45 هەردوو تیپ رووبەڕووی یەکدەبنەوە، بۆ رکابەریکردن لەسەر بەدەستهێنانی یەکەم بلیتی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
بایرن میونشن، دوای گەیشتنی بە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ و مسۆگەرکردنی نازناوی بوندێسلیگا، چاوی لە نزیکبوونەوەی زیاترە لە بردنەوەی نازناوێکی دیکەش کە جامی ئەڵمانیایە.
باڤارییەکان لە دوایین پێنج یارییدا بەرامبەر لیڤەرکوزن نەدۆڕاوە و لەم وەرزەدا لە یارییەکدا بردییانەوە و لە یارییەکەی دیکەدا یەکسانبوون.
بایرن میونشن خاوەنی 20 نازناوی جامی ئەڵمانیایە و لە 2020ـەوە نەبووەتە پاڵەوان، بایرلیڤەرکوزن تەنیا 2 نازناوی هەیە، لە 1993 و 2004 بووە.
لیڤەرکوزن لەم وەرزەدا لە دۆخێکی زۆرباشدا نییە، دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی خۆی بگەیێنێتە یاریی کۆتایی.
براوەی یارییەکە لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر یەکێک لە یانەکانی شتوتگارت و فرایبۆرگ یاریی دەکات.