ئەگەر هەیە دواگەڕی لالیگا، ڤاری تێدا نەبێت


رووداو دیجیتاڵ

لالیگا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەگەری لەکارکەوتنی سیستەمی ڤار لەدوا ساتەکانی  وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیو.


کۆمپانیای 'MEDIAPRO'، کە کۆنترۆڵی کامێراکانی تەلەڤزیۆن و ڤار دەکات لە خولی لالیگا، رەنگە دەست بە مانگرتن بکات بە هۆکاری کێشەی تایبەت لەگەڵ رێکخەرانی لالیگا، ئەمەش وادەکات رێکخەرانی لالیگا نیگەرانی ئەوەبن کە پلانی یەدەگ پەیڕەوبکەن لە ئەگەری مانگرتنی ئەو کۆمپانیایە.

بۆ خۆپاراستن لەمە، لالیگا پلانێکی یەدەگی داناوە. ئەگەر کامێرا سەرەکییەکان لەکار بکەون، ئەوا سیستەمێکی ڤیدیۆیی جیاوازی تایبەت بەخۆیان بەکاردەهێنن.

بەو شێوەیە، ناوبژیوانان دەتوانن هێشتا گۆڵەکان، کارتە سوورەکان و ئۆفسایدەکان بە کامێرای ڤیدیۆیی تایبەت ببینن و نەهێڵن هەڵە رووبدات.

ئامانج لە پلانی یەدەگ ئەوەیە دڵنیاببنەوە لەوەی ئەو یارییانەی ماون دادپەروەرانە و روون بن، تەنانەت ئەگەر کێشەی تەکنیکیش لەئارادابێت.

بڕیارە یارییەکانی کۆتاگەڕی لالیگا لە رۆژی هەینییەوە دەستپێبکات لە رۆژی یەکشەممە کۆتایی پێبێت