راهێنەری تانگۆ گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات


رووداو - هەولێر

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەیەوێت گۆڕانکارییەکی گەورە لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەیدا بکات بۆ یارییەکەی بەرامبەر قەتەر.

تۆڕی هەواڵی تی وای سی ئەرجەنتینی رایگەیاندووە، سکالۆنی، راهێنەری ئەرجەنتین، درکی بەوەکردووە کە پێویستە گۆڕانکارییەکی گەورە لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەیدا بکات، بۆ گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمریکا.

سەرچاوەکە دەڵێت، راهێنەری تانگۆ لە دوایین راهێنانەکاندا کاری لەسەر سێرجیۆ ئەگوێرۆ، پاوڵۆ دیبالا و گویدۆ رۆدریگێز کردووە، هەریەکە لە لاوتارۆ مارتینێز، رۆبێرتۆ پێرێرا و رودریگۆ دی پاولی لە پلانەکانیدا هێناوەتە دەرەوە.

ئەرجەنتین دوای یەکسانبوونی بەرامبەر پاراگوای بە 1-1 لە یاریی بەرامبەر قەتەر پێویستی بەبردنەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی داهاتوو.