چەند ژمارەیەکی پێوانەیی لە گۆڕەپان و مەیدانی جیهاندا تۆمارکران
رووداو - هەولێر
له پاڵه‌وانیه‌تیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی جیهان، كه له مۆناكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت وبە خولی ئەڵماسی ناسراوە، چه‌ندین ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ له ركابه‌رییه‌كاندا تۆماركران.
پاتریس چیبكویكی كچه یاریزانی كینیایی ژماره‌ی پێوانه‌یی له ركابه‌ریی سێ هه‌زار مه‌تر ی به‌ربه‌ست شكاند.
پاتریس ماوه‌كه‌ی به 8 خوله‌ك و 44 چركه و 32 به‌ش له چركه‌دا بڕی.
پاتریسی كینیایی ژماره‌ی پێشووی ئه‌م ركابه‌رییه‌ی شكاند، كه به ناوی وه‌رزشوانی به‌حرێنی رۆت جیبیت بوو، كه ژماره‌ی پێشوو 8 خوله‌ك و 52 چركه و 78 به‌ش بوو له چركه‌یه‌كدا.
پاتریس چیبكویك
جیبیتی به‌حرێنی،كه پاڵه‌وانی ئۆڵمپییە، به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌یتی ئه‌مجاره‌ی نه‌كردووه له مۆناكۆ، چونكه ناوی له لیستێكدایه، كه زیاتر له 100 راهێنه‌ر و یاریزان له خۆده‌گرێت، كه گومانیان له‌سه‌ره مادده‌ی وزه‌به‌خشیان به‌كارهێنابێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه دووچاری سزاببنه‌وه .
له راكردنی 200 مه‌تری پیاواندا، یاریزانی ئه‌مه‌ریكی نوا لیلیز، كه ته‌مه‌نی 21 ساڵه، توانی میدالیای زێڕ بباته‌وه و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماربكات، كه 19 چركه و 65 به‌ش له چركه‌یه‌كدابوو.
نوا لیلیز
هه‌ر له پاڵه‌وانیه‌تیی جیهان و له راكردنی 400 مه‌تر بۆ خانمان، شوان میلیر ئۆبیۆی پاڵه‌وانی ئۆڵمپی، ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشووی شكاند، كاتێك ماوه‌كه‌ی به 49 چركه بڕی.
له ركابه‌رییه‌كی دیكه‌دا، كه 800 مه‌تری پیاوان بوو، نایجیل ئامۆس له بۆتسوانا ژماره‌یه‌كی نوێی پێوانه‌یی تۆماركرد و ماوه‌كه‌ی به 42 چركه و 14 به‌ش له چركه‌یه‌كدا بڕی.
هه‌ر له 800 مه‌تردا، به‌ڵام بۆ خانمان، كاستێر سیمینیای یاریزانی ئه‌فریقای باشوور میدالیای زێڕی برده‌وه.
له پێشبڕكێی 1500 مه‌تری پیاواندا تیمۆسی چرۆیۆتی كینیایی زێڕی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی به 3 خوله‌ك و 28 چركه و 41 به‌ش له چركه‌یه‌كدا چركه بڕی.
له دواركابه‌رییدا، كه 3 هه‌زار مه‌تری پیاوان بوو، سه‌فوان به‌قالی راكه‌ری مه‌غریبی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و زێڕی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی توانی به‌سه‌ر ئیڤان جاگه‌ری ئه‌مه‌ریكی سه‌ركه‌وێت و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییش تۆماربكات، كه 7 خوله‌ك و 58 چركه و 15 به‌ش بوو له چركه‌یه‌كدا.