نێتفلێکس ئەنێلکا دەکاتە فیلم
رووداو دیجیتاڵ
تۆڕی نێتفلێکس بۆ بەرهەمهێنانی فیلم، فیلمێکی دۆکومێنتاری لەسەر نیکۆلاس ئەنێلکای یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرهەمدەهێنێت.
بەهۆی ئەوەی یەکێک بووە لە یاریزانە دیارەکانی تۆپی پێ، کۆمپانیای نێتفلێکس فیلمێکی بەرهەمهێناوە لەسەر ئەنێلکای یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا.
فیلمەکە لە دەرهێنانی ئێریک هانێزۆیە، ماوەی فیلمە دۆکومێنتارییەکە کاژێرێک و 34 خولەکە و لە رۆژی پێجی مانگی داهاتوو بە شێوەی ئۆنڵاین پەخش دەکرێت.
ئانێلکا یەکێک بووە لەو یاریزانانەی لە زۆرترین یانەدا یاریکردووە و دیارترینیان یانەکانی ریال مەدرید، چێڵسی و یوڤێنتوس بوون، هەروەها لە ئاستی هەڵبژاردەشدا 12 ساڵ لە ریزی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا یاریکردووە.
نیکۆلاس ئێستا راهێنەرە و لە ساڵی 2018ەوە راهێنەری لاوانی یانەی لیلی فەرەنسییە.