باسم قاسم به‌رده‌وامه
رووداو -سلێمانى
فیدراسیۆنى تۆپى پێى عێراق باسم قاسمى وه‌ك راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى بۆماوه‌ى وه‌رزێك ده‌ستنیشانكرد
لیژنه‌ى ده‌ستنیشانكردنى راهێنه‌ران به سه‌رۆكایه‌تى عه‌بدولخالق مه‌سعود سه‌رۆكى فیدراسیۆنى تۆپى پێى عێراق بریاریدا باسم قاسمى راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى جه‌ویه بكاته راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه بۆ ماوه‌ى وه‌رزێك و له پاش كۆتایهاتنى پاڵاوتنه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ مۆندیالى رووسیاى 2018 .
باسم قاسم، وه‌رزى رابردوو سه‌ركردایه‌تى یانه‌ى قوه‌جه‌ویه‌ى كرد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى خولى بژارده‌ى عێراق و پێشتریش فیدراسیۆنى تۆپى پێى عێراق باسمى وه‌ك راهێنه‌رى كاتى هه‌ڵبژارده‌كه له شوێنى رازى شنه‌یشل ده‌ستنیشانكرد.