سیروانی نوێ بووە پاڵەوانی کورستان
تیپی فوتساڵی یانەی سیروانی بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی نایابی فوتساڵی کوردستان لەسەر ئاستی کچان.
لە شاری کۆیە و لە یاریگای زانکۆ بەمەبەستی تەواوکردنی یاریی رابردووی نێوان چۆمان و سیروانی نوێ، هەردوو یانە 10 خولەکیان لەبەردەمدابوو، تاوەکو هەوڵی بوون بە پاڵەوانی ئەم وەرزە بدەن، دوای ئەوەی لە یاریی تەواونەکراوی رابردووی نێوان هەردوو یانە بە ئەنجامی 4 - 4 یەکسان بوون، بەڵام سیروانی نوێ لە یارییەکەی ئەمڕۆ، لە رێگەی زەینەب عەباس توانی بە تۆمارکردنی گۆڵێک چارەنووسی پاڵەوانی ئەم وەرزە یەکلایی بکاتەوە و ئەنجامەکە بۆ 5-4 بگۆڕێت. بەمەش سیروانی نوێ بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا لە پاڵەوانێتی فوتساڵی کچانی یانە نایابەکانی کوردستان نازناوەکە بەدەست بهێنێت.
لە یاریی رابردووی نێوان چۆمان و سیروانی نوێ، بەهۆی دروستبوونی پشێوی یارییەکە تەواو نەکرا، هەربۆیە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوابەدوای یارییەکە بڕیاریدا دووبارە هەردوو یانە لە یاریگایەکی دیکە و بەبێ ئامادەبوونی هاندەری یارییەکە تەواو بکرێت،.