ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد کارێکی مرۆیی گەورە دەکات


رووداو - هەولێر

نیمانیا ماتیچ، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی کارێکی گەورەی مرۆیی ئەنجامدەدات و هاوکاری نەخۆشێکی تووشبووی شێرپەنجە دەدات.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاندووە، نیمانیا ماتیچی سێربی، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد بڕیارییداوە بەبڕی 63 هەزار پاوەند هاوکاری خانەوادەی دوسان دوردورڤیچ بکات، کە منداڵێکی سێربییە و تووشی شێرپەنجە بووە.



رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، دوسان بەهەمان شێوەی برادلی لووێری تووشی شێرپەنجە بووە، نەخۆشی یاریزانەکەش ماتیچی هانداوە بۆ ئەوەی بۆ چارەسەرکردنی دوسان هاوکاریی خانەوادەکەی بکات.