باسم قاسم بڕواى به چانس نییه
كارزان كانه‌بى
رووداوى وه‌رزشی ـ دهۆك
باسم قاسم، راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى دهۆك به (رووداوى وه‌رزشى) راگه‌یاند كه ئاستى یانه‌ى دهۆك هێشتا ماویه‌تى باشترببێت و ئه‌و قسه‌یه‌ى ره‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێت "باسم چانسی هه‌یه"و له‌و باره‌وه گوتى "ئه‌گه‌ر چانسیشت هه‌بێت، هه‌ر پێویستیت به‌كاركردن هه‌یه".
هه‌رچه‌نده یانه‌ى دهۆك له دوو یارى رابردووى خولى یانه نایابه‌كانى عێراقدا سه‌ركه‌وتنى له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى ته‌ڵه‌به و سلێمانى به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام باسم قاسمی راهێنه‌رى یانه‌كه ده‌ڵێت هێشتا ماوه ئێمه بكه‌وینه نێو ركابه‌رییه‌كان، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌و گوته‌یه له شه‌قامی وه‌رزشی دهۆك زۆر باوه، كه ده‌گوترێت "باسم له‌گه‌ڵ یانه‌ى دهۆك چانسی هه‌یه". له‌و باره‌وه باسم قاسم، كه تیپه‌كه‌ى له 3 یاری یه‌كه‌مى خولى ئه‌مساڵى نایابی عێرقدا به 2 بردنه‌وه‌و یه‌كسانبوونێك 7 خاڵى كۆكردووه‌ته‌وه، به (رووداوى وه‌رزشی) گوت "بڕوام به‌و قسه‌یه نییه، ئه‌گه‌ر چانسیشت هه‌بێت، به بێ كاركردن و خۆماندووكردن ناگه‌یته هیچ ئه‌نجامێك".
ئه‌و راهێنه‌ره له ئاستى یاریزانه‌كانى رازییه، به‌ڵام پێیوایه هێشتا ماویه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌ى دهۆك بگاته ئاستی راسته‌قینه‌ى خۆی و گوتى "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ خولى نایابى عێراق زۆر خراپ بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئه‌نجامى تیپه‌كه‌مان رازیمه، تۆپى پێ پێویستى به پاره‌و ئاماده‌كردنه له رووى جهستیهیى و ده‌روونى و هونه‌رییه‌وه، كه به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئێمه وه‌ك پێویست له‌و رووانه‌وه خۆمان ئامادهنهكردووه، به‌ڵام به هیممه‌تى ده‌سته‌ى كارگێڕى و هه‌موو لایه‌ك له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنى كێشهكانمانداین".
باسم قاسم، جه‌ماوه‌رى یانه‌ى دهۆك دڵنیاده‌كاته‌وه كه متمانه‌یه‌كى ته‌واوى پێبكه‌ن و ده‌ڵێت "سه‌د له سه‌د متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌یه، كه بتوانین ئه‌نجامى باش و دڵخۆشكه‌ر بۆ شارى دهۆك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى به‌ده‌ستبێنین".