بارسێلۆنا هاوکارییەکانی گەیاندە ئاوارەکانی باشووری کوردستان
نۆبەرەی هاوکارییەکانی یانەی بەرسیلۆنای ئیسپانی لە لایەن ئیسحاق تۆتۆملۆی شوفێری وەرزشی بەناوبانگی کورد بەهەماهەنگی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەسەر پەنابەران دابەشکرا.
دوای رازیی کردنی بەرپرسانی یانەی بەرسیلۆنا لەلایەن ئەم وەرزشوانە کوردەوە بەشی خێرخوازیی یانە کەتەلۆنیەکە رەزامەندیی پیشاندا کە پاڵپشتیەکی بەهێزی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بێت بۆ پێشکەش کردنی هاوکاریی وەرزشی بۆ ئەو پەنابەرانەی رووییان لە باشوری کوردستان کردووە.
لە مەراسیمێکی تایبەتیشدا کاروانی یەکەمی هاوکاریی بلوگرانا کە پێکهاتبوو لە ٧٠٠ درێسی یانەکە و ٥٠٠ درێسی تیپی شوفێری بارزانی لەگەڵ تۆپی پێ درایە منداڵانی کەمپی هەرشەم لە هەولێر.
-ئیسحاق تۆتۆملۆ / شوفێری تیپی بارزانی
یانەی بەرسیلۆنا یەکەم یانەی جیهانە هاوکاریی پێشکەشی پەنابەرانی کوردستان دەکات، بەرپرسانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەم هەنگاوە بەگرینگ دەزانن.
-موسا ئەحمەد/ جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی
منداڵانی پەنابەر لەگەڵ وەرگرتنی درێس و تۆپ خۆشیەکی زۆریان دەردەبڕی ئەوان کەوتنە ناو کەشی هاندان و وەرزشکردن.
-ئەمیر ئەسعەد/منداڵ
ئیسحاق تۆتۆملۆی وەرزشوانی کورد لە ٢٠٠٧ وە شوفێری وەرزشی تیپی بارزانیە، لە کێبڕکێکانی سوپەر جیتی، جیتی ئۆپن لەگەڵ کێبڕکێی گەشتی شوفێرانی جیهان پلەی یەکەمی بردووەتەوە، تۆتۆملۆ ئێستا ژیان لە هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانی بەسەر دەبات.