خەریکە دووبەرەکی دەکەوێتە نێو یانەی سلێمانی
چاوەڕوانییەكانی یانەی سلێمانی لە یەكێتیی تۆپی پێی عێراق، خەریكە كێشە و دووبەرەكی دەخاتە نێو یانەكە.
یانەكە چاوەڕێ دەكات سێ خاڵی یاریی یانەكەی بەرامبەر یانەی نەفت بۆ بگەڕێتەوە، كە بەهۆی ئاژاوەی یارییەكەی لەگەڵ نەفتدا سزادرا و 3 خاڵی لێ سەنرا، ئێستا هەست دەكرێت دوو بۆچوونی جیاواز لە یانەی سلێمانی لە بارەی یەكلابوونەوەی بەشداریی تیپەكە لە خولی عێراقدا هەیە.