ئاس.. سبەی بارسیلۆنا رۆیشتنی ماسکیرانۆ رادەگەیینێت
رووداو – هەولێر
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی رۆیشتنی خاڤێر ماسکیرانۆی ئەرجەنتینی و بەرگریکاری بارسێلۆنا بۆ یانەیەکی چینی رادەگەیێنێت.
رۆژنامەکە نووسیویەتی، لەکاتی رۆیشتنی ماسکی کە ژمارەی درێسەکەی 14یە، دەدرێتە فلیپێ کۆتینیۆی بەرازیلی، ئەوکات کۆتینیۆ دەتوانێت بەشداری لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئیسپانیۆڵ بکات، کە پێنجشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
کۆتینیۆ کە گرانترین یاریزانی مێژووی بارسیڵۆنایە لە گواستنەوەی ئەم زستانەدا بە 160 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوولەوە چووە بارسێلۆنا، بەڵام تاوەکو ئیستا ژمارەی درێسەکەی وەرنەگرتووە.