دێمبابا چووە سوپەرلیگی تورکی

رووداو-هەولێر

یانەی بەشاک شێهیری تورکی دێمبابای یاریزانی سەنیگالی بە فەرمی گواستەوە ریزی یانەکەی.

 لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی یانە تورکییەکەدا هاتووە، دێمبابای یاریزانی یانەی شەنگاهای چینیمان بەشێوەیەکی فەرمی گواستەوە ریزی یانەکەمان و ئیدی لە سوپەرلیگ یاریدەکات.

دێمبابای تەمەن 33 ساڵ ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا و دواتریش بە میدیاکانی ناسێنرا.


دێمبابا یاری بۆ یانەکانی چێڵسی، نیوکاسڵ یونایتد، وێستهام یونایتد. بێشیکتاش و شەنگاهای چینی کردووە و ئێستاش دووبارە گەڕایەوە سوپەرلیگی تورکی.