مارسیلیا بالۆتێلی ناساند
رووداو – هەولێر
بە فەرمی ماریۆ بالۆتێلی یاریزانی یانەی نیس پەیوەندی بە یانەی مارسیلیای فەرەنسییەوە کرد.
ئەمڕۆ ئێوارە یانەی مارسیلیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا بە فەرمی گواستنەوەی ماریۆ بالۆتێلی بۆ یانەکەی راگەیاند و یاریزانەکەی بە درێسی ژمارە 9ـی یانەکەی ناساند.
گرێبەستی ماریۆ لەگەڵ یانەی مارسیلیا بە خواستنە و تەنیا تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە دەبێت.
سەبارەت بە یەکەم یاری سوپەر ماریۆ لەگەڵ مارسیلیا، رودی گارسیای راهێنەری یانەکەی گووتی، ماریۆ ماوەی مانگێک دەبێت یارینەکردووە و راهێنانەکانی ئەنجامنەداوە، ئەگەر ئامادەش بێت ئەگەری بەشداریکردنی کەمە لە یاری داهاتووی یانەکەمان لە رۆژی هەینی بەرامبەر لیل.
دوای هاتنی پاتریک ڤیێرا بۆ یانەی نیس، سوپەر ماریۆ نیو وەرزە لەگەڵ یانەکەی گۆڵی تۆمارنەکردووە.