سێرجیۆ بۆسکێس دەیەوێت بچێتە ئینگلتەرا
رووداو - هەولێر
سێرجیۆ بۆسکێس یاریزانی یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت ریزی یانەکەی بەرەو یانەیەکی خولی ئینگلتەرا جێبێڵێت.
تۆڕی هەواڵی ESPN لێدوانێکی بۆسێکیسی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاشکرایدەکات دەیەوێت رووبکاتە ئینگلتەرا.
یاریزانە ئیسپانییەکە گووتی، من یەکێک لەو کەسانەم کە زۆر سەرسامم بە خولی ئینگلتەرا و شێوازی یاریکردن لە خولەکە و دەمەوێت رۆژێک لە رۆژان رووبکەمە ئەو خولە.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان لەماوەی رابردوودا بڵاویانکردبووە کە یانەی مانچستەر یونایتد و مانچستەر ستی هەوڵی گواستنەوەی سیرجیۆ بۆسکێس دەدەن، یاریزانەکەش ئاشکرایدەکات رەنگە لە داهاتوودا پەیوەندیکردنم بە خولی ئینگلتەرا ببێتە راستی.