ڤیدیۆ: توخێل و بایرن بەردەوامن لەسەر ئەنجامە خراپەکانیان

رووداو دیجیتاڵ

تۆماس توخێل، راهێنەری یانەی بایرن میونشن لەسەر یاریگای یانەی پێشووی، بە ماینز دۆڕا.
 
بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا 1-3 بە ماینز دۆڕا و پێشەنگی بوندێسلیگای بۆ بەرژەوەندی بۆرووسیا دۆرتموند لەدەستدا.
 
سادیۆ مانێ بە سوود وەرگرتن لە پاسێکی جواو کانسێلۆ لە خولەکی 29 گۆڵی پێشکەتنی یانەی باڤاری تۆمارکرد، کە گۆڵی حەوتەمی ئەم وەرزەی بوو لە خولەکەدا.
 
لە نیوەی دووەمدا ماینز بەشێوەیەکی دیکە دەرکەوت و لە خولەکی 65 لۆدۆڤیچ ئیۆرکی ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی خۆیاندا یەکسانکردەوە.
 
دوای 8 خولەک، لیاندرۆ بارێرۆ بە گۆڵێکی دیکە ماینزی پێشخست.
 
لە خولەکی 79 ئارۆن مارتن بەرگریکاری چەپی ئیسپانی بە تۆمارکردنی گۆڵی سێیەمی یانەی ماینز یادی 26 ساڵەی لەدایکبوونی کردەوە.
 
دۆڕاندنەکەی بایرن فشارەکانی لەسەر ئۆلیڤەر کانی بەڕێوەبەری جێبەجێکار و حەسەن سالیحەمیدزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی زیاتر کرد، دوای ئەوەی پێش یارییە چارەنووسسازەکانی مانگی رابردوو بڕیاریاندا جولیان نایگلێسمانی راهێنەری لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.
 
لەو کاتەوە بایرن لە چامپیۆنزلیگ و جامی ئەڵمانیا دەرکراوە، توخێل لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 7 یارییدا تەنیا 2 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.