ریال مەدرید دەست لە ناچۆ هەڵناگرێت

رووداو - هەولێر

ریال مەدرید هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ پارێزگاریکردن لە ناچۆ فێرناندێزی بەرگریکاری یانەکەی.

رۆژنامەکانی مەدرید بڵاویانکردووەتەوە، کارگێڕی لۆس بلانکۆس گفتوگۆکانی دەستپێکردووە بۆ هێشتنەوەی ناچۆ و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

یانە شاهانەکە بە ناچۆی راگەیاندووە گرێبەستەکەی باشتر دەکەن و مووچەکەشی بەرزدەکەنەوە و گرێبەستە نوێیەکەشی تاوەکو ساڵی 2024 دەبێت.

ناچۆ چەند وەرزێکە ئاستێکی بەرز لە ریال مەدرید پێشکەشدەکات و هەروەها بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش کراوە.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە تەمەنی 29 ساڵە و لە ساڵی 2011ەوە یاری بۆ یانەی یەکەمی ریال مەدرید دەکات و 126 یاری بۆ یانەکەی ئەنجامداوە و شەش گۆڵیش بۆ یانەکەی تۆمارکردووە.