سۆن بووە باشترین یاریزانی ئاسیا
رووداو دیجیتاڵ
سۆن هیونگ مین، ئەستێرەی کۆریای باشوور و یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیای وەرگرت.
سۆن دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ تۆتێنهام پێشکێشیکرد و سەرکردایەتی کۆریای کرد، بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر بە دەنگی رۆژنامەڤانانی کیشوەرەکە بەباشترین یاریزانی ئاسیا بۆ ساڵی 2022 پێدرا.
ئەستێرەکەی سپێرز، لە پرێمەرلیگدا ئاستێکی ناوازەی پێشکێشکرد و بە هاوبەشی لەگەڵ محەممەد سەڵاح بووە گۆڵکاری پرێمەرلیگ، کە یەکەمجارە لە مێژوودا یاریزانێکی ئاسیا خەڵاتی لاپجینی زێر بۆ گۆڵکاری پرێمەرلیگ بباتەوە.
سۆن لەبارەی بردنەوەی خەڵاتەکە دەڵێت " بردنەوەی ئەم خەڵاتە بۆ من هەمیشە وەک خەونێک بووە، بردنەوەی بۆ من و خێزانەکەم و وڵاتەکەم مانای زۆری هەیە و شەرەفێکی گەورەیە بۆ من."