ئەمڕۆ لە ریال مەدرید رۆژی ماڵئاواییکردنە
رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید دوایین یاریی لەم وەرزەی لالیگادا ئەنجامدەدات، راهێنەر و دوو ئەستێرەی یانەکە ماڵئاوایی لە تیپەکە دەکەن.
ریال مەدرید کاژێر 22:00 لە یاریگای خۆی لە دوایین گەڕی لالیگادا میوانداریی یانەی ئاتلێتیک بیلباو دەکات و دەیەوێت بەبردنەوە وەرزەکەی تەواو بکات.
ئەم یارییە بۆ هاندەرانی ریال مەدرید تایبەت دەبێت، لەکاتێکدا دانی کارڤاخاڵ، ئەستێرە و کاپتنی یانەکە دوای 23 ساڵ یارییکردن لە تیپە جیاوازەکانی یانەی شاهانە ماڵئاوایی لە ریال مەدرید و هاندەرانی دەکات.
رۆژی هەینی دانی کارڤاخاڵ، پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی "دوایین رۆژمە لەو شوێنەی کە تێیدا گەورە بووم و جەنگام بۆ ئەوەی خەونەکانم بەدی بهێنم".
جگە لە کارڤاخاڵ، ئەمشەو دەیڤد ئالاباش ماڵئاوایی لە یانەی ریال مەدرید دەکات، دوای ئەوەی پێنج ساڵ بەدرێسی یانەکەوە یارییکرد و چیرۆکی کورسییەکەی و بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بوونە وێنەیەکی دیار و هەمیشە لە بیرکردنەوەی هاندەرانی ریال مەدریددا دەمێننەوە.
جگە لەوە، ئەلڤارۆ ئەربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید دوایین یاریی وەکو راهێنەری یانەکە ئەنجامدەدات و ماڵئاوایی لە یانەی ریال مەدرید دەکات، دوای ئەوەی لە شوێنی چابی ئەلۆنسۆ بووە راهێنەری یانەکە.
ریال مەدرید لەم وەرزەدا هاوشێوەی وەرزی رابردوو نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە و وەرزێکی سفریی بەرێکرد، دەیەوێت بەبردنەوەی سێ خاڵەوە وەرزەکەی تەواو بکات.