ئونداڤ دەیەوێت بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک جامی ئەڵمانیا بباتەوە


رووداو دیجیتاڵ

یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، دێنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کورد و تیپەکەی دەیانەوێت پارێزگاری لە نازناوی وەرزی رابردووی پاڵەوانێتییەکە بکەن.
 
ئەمشەو کاژێر 21:00 لە بەرلین، یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا لەنێوان هەردوو یانەی شتوتگارتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی جامەکە و بایرن میونشنی پاڵەوانی ئەم وەرزەی بوندێسلیگا بەڕێوەدەچێت، دێنیز ئونداڤ و هاوڕێکانی دەیانەوێت پارێزگاری لە نازناوەکە بکەن و بۆ وەرزی دووەم لەسەریەک ببنەوە پاڵەوان.
 
بایرن میونشن لەم وەرزەدا نازناوی خولی ئەڵمانیای بردووەتەوە و چاوی لە بردنەوەی نازناوێکی دیکەیە، بەڵام ئەرکی ئاسان نییە، لەکاتێکدا بەرامبەر تیپێکی بەهێزی ئەم وەرزەی ئەڵمانیا یاریی دەکات.
 
شتوتگارت بۆ وەرزی داهاتوو خۆی گەیاندووەتە چامپیۆنزلیگ، چاوی لەوەیە بەبردنەوەی نازناوەکە هاندەرانی زیاتر دڵخۆش بکات.
 
بایرن خاوەنی 20 نازناوی پاڵەوانێتییەکەیە، بەڵام لە 2020ـەوە نازناوەکەی نەبردووەتەوە و دەیەوێت دوای شەش ساڵ جارێکی دیکە ببێتەوە پاڵەوان.
 
شتوتگارت سێ نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بردووەتەوە، وەرزی رابردوو دوای 47 ساڵ نازناوەکەی بەدەستهێنا و دەیەوێت پارێزگاری لە پاڵەوانێتییەکە بکات.