پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی شەترەنج لە دهۆک دەستیپێکرد



رووداو - دهۆک 
لە دهۆک پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی شەترەنج بە بەشداریکردنی 36 یاریزان دەستیپێکرد.

 پاڵەوانێتییەکە لەسەر سیستەمی سوێسری بە بەڕێوەچوونی 9 گەڕ بۆ ماوەی پێنج رۆژ ئەنجامدەدرێت، ئەم پاڵەوانێتییەش شەشەمین پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتییە لە دهۆکدا بەڕێوەدەچێت.