Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەگەر هەیە مێسی بچێتە سعودیە

ئەگەر هەیە مێسی بچێتە سعودیە

وەرزش23-06-2025

مێسی لە سعودیە مووچەیەکی بەرزتر لە مووچەی رۆناڵدۆ وەردەگرێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئیحسان تاهیر

رۆژی بڵاوکردنەوە

23-06-2025

تاگەکان

لیۆنیل مێسی, یانەی هیلالی سعودی, کریستیانۆ رۆناڵدۆ

بابەتی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا 6 یاریزانی بەڕێدەکات
وەرزش31-05-2026

بارسێلۆنا 6 یاریزانی بەڕێدەکات

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە
وەرزش31-05-2026

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن
وەرزش31-05-2026

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

یانەی هیلالی سعودی سوورە لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ لیۆنێل مێسی و لەو پێناوەدا ئامادەیە مووچەیەکی زیاتر لەو مووچەیە پێبدات کە یانەی نەسڕ بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدات.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئەو پلانەیان ئاشکراکرد کە ئەنجوومەنی کارگێڕیی یانەی هیلالی سعودی دایناوە، بەمەبەستی هەوڵدانێکی بەهێز بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسیی ئەفسانەی ئەرجەنتینی بۆ ریزەکانی لە بازاڕی گواستنەوەی داهاتوودا.
 
بەپێی نوێترین راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لیژنەی هێنانی یاریزانان لە خولی سعودی دەرگای گفتوگۆکانی لەگەڵ باوکی مێسی کردووەتەوە، کە وەک بەڕێوەبەری کارەکانی کاردەکات، بۆ تاوتوێکردنی چوونی بۆ خولی رۆشن لە وەرزی داهاتوودا، بەتایبەت کە ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمەیامی نزیکە لە کۆتاییهاتن و تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک بۆ نوێکردنەوەی نییە.
 
عەبدولڕەحمان ئەباعود، میدیاکاری بەنێوبانگی سعودی لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند "نزیکەی مانگێکە گفتوگۆ لەنێوان لیژنەی هێنانی یاریزانان و بەڕێوەبەری کارەکانی لیۆنێل مێسیدا کراوە بۆ پەیوەندیکردنی بەخولی رۆشنی سعودییەوە و بابەتەکەیان قبوڵ کردووە و بڕیارە ئەم بابەتە دوای جامی جیهانی یانەکان تاوتوێ بکرێت".
 
هەروەها روونیکردەوە "دوو یانە هەن کە لەوانەیە مێسی پەیوەندیی بە ریزەکانی یەکێکیانەوە بکات، ئەوانیش هیلال یان ئەهلین، بەڵام هیلال بەشێوەیەکی چڕ یاریزانەکەی دەوێت و پێیوایە گواستنەوەی ئەو تەنیا مافی خۆیەتی، دوای ئەوەی لە هاوینی 2023 نەیانتوانی مێسی بگوازنەوە بۆ هیلال".
 
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە هاوینی 2023 لە رێگادا بوو بۆ پەیوەندیکردن بە خولی رۆشنەوە دوای جێهێشتنی پاریس سانجێرمان، بەڵام پێی باشبوو ئەزموونێکی نوێ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئینتەرمەیامی تاقی بکاتەوە.
 
بەپێی ئەوەی رۆژنامەی ئەلیەومی سعودی باسی کردووە، کارگێڕیی یانەی هیلال خواستی جددی خۆی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مێسی نیشان داوە دوای کۆتاییهاتنی بەشداریکردنیان لە جامی جیهانی یانەکان و بۆ ئەم خواستەشی دەستەوارەیەکی فەرمی ئامادە کردووە.
 
رۆژنامەکە، بەپێی سەرچاوە تایبەتەکانی خۆی، جەختی لەوە کردووەتەوە کە گفتوگۆی سەرەتایی لەنێوان هەردوو لادا کراوە، بەڵام هەنگاوەکە یەکەمجار بەستراوەتەوە بە ئەنجامەکانی مۆندیالی یانەکان و داهاتووی مێسی لەگەڵ ئینتەرمەیامی.
 
بەپێی راپۆرتەکان، چاوەڕوان دەکرێت یانەی هیلال دەستەوارەیەک پێشکێش بکات کە مووچەی ساڵانەی لیۆ 200 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بێت بۆ رازیکردنی مێسی بە پەیوەندیکردن بە یانەکەوە.
 
ئەگەر هیلال ئەو مووچەیە بداتە مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لە مێژووی تۆپی پێدا، کە ئێستا کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرزترین مووچەی هەیە و 200 ملیۆن دۆلاری ساڵانە لە یانەی نەسڕ وەردەگرێت.