خولى ئیسپانیا ده‌كه‌وێته گه‌ڕ
ئه‌مرۆ شه‌ممه یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا ناسراو به
(لالیگا )ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌مان گڕوتینى وه‌رزه‌كانى رابردوو له‌م وه‌رزه‌شدا به خۆیه‌وه ببینێت .
لالیگاى ئه‌مساڵ له سه‌ره‌تاوه وه‌كو هه‌موو وه‌رزه‌كانى رابردوو پڕاوو پڕه له نوێبونه‌وه ،یانه‌كان له ڕووى راهێنه‌رو یاریزانانه‌وه ته‌واو خۆیان نوێكردۆته‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌شیان ئامانجێكیان هه‌یه .
سێ لوتكه‌كه‌ى ئیسپانیا، ریال مه‌دریدو بارسێلۆناو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ته‌واو ئاماده‌ن و وه‌ها خۆیان نیشان ده‌ده‌ن كه بۆ جه‌نگێكى جیهانى خۆیان ئاماده كردووه .
ئه‌تله‌تیكۆى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو ئه‌م وه‌رزه سێ ئه‌ستێره‌ى سه‌ره‌كى له ریزه‌كانیدا نه‌ماوه ئه‌وانیش دیه‌گۆى كۆستاى ئیسپانى -به‌رازیلى و كۆرتواى گۆڵپارێزو فلیپى لویس كه سه‌رجه‌میان رویان له چێلسى ئێنگلیزى كرد .
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا ده‌سته‌ى كارگێرى "كولچونیروس"به رابه‌رێتى دیه‌گۆ سیمۆنى هه‌ریه‌كه له ماندزۆكیچ و ئه‌نتیۆنى گریزمان و خیمنێسى خسۆته شوێنه‌كانیان ، گه‌رچى ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌مساڵ ئه‌ركه‌كه‌ى زۆر به قورس‌تر له وه‌رزى رابردوو ده‌زانێت .
هه‌رچى یانه‌ى ریال مه‌دریدى پاڵه‌وانى ئه‌وروپاو جامى وڵاته‌كه‌یه‌تى ئه‌مساڵ سێ یاریزانى به برى 100 ملیۆن یۆرۆ خستۆته ریزه‌كانیه‌وه ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه خیمێس رۆدریگێزو تۆنى كروس و گۆلپارێزه‌كه‌ى كۆستاریكا كلۆیه‌ر ناڤاسه .
ریال ئه‌م وه‌رزه له پاڵ شه‌رى ناسناوى ده‌هه‌مینى چامپیۆنس ده‌یه‌وێت ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ى لالیگاش له سییلستى بگێرێت .
ئه‌م وه‌رزه وه‌ك هه‌موو وه‌رزه‌كانى پێشوو پێشبینده‌كرێت ریال به‌چه‌ند دۆخدا تێپه‌رێیت ، كارلۆ ئه‌نچیلۆتى راهێنه‌رى میره‌نگى ئه‌مساڵ له پێكهاته‌كه‌ى رازییه‌و ئاریشه‌ى ئه‌م ته‌نها له‌گه‌ڵ دیمارییایه كه تا پێش فیكه‌ى ده‌ستپێكى ئه‌م وه‌رزه چاره‌نووسى ئه‌و لاوه ئه‌رژه‌نتینه دیار نیه.
هێلى پێشه‌وه‌ش وه‌ك هه‌میشه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به رۆناڵدۆ بسپێرێت كه ئه‌مساڵ خێمسى گۆڵكارى مۆندیالیان له‌ته‌ك داناوه بۆ هاوئاهه‌نگى گه‌رچى هانده‌رانیش له بێنزیما نارازین به‌ڵام پێناچێت ئه‌و فه‌ره‌نسیه ئه‌مساڵیش درێسه‌كه‌ى ریال دابكه‌نێت .
بارسێلۆناى رۆژوان له وه‌رزى رابردوو ئه‌م وه‌رزه یه‌كێكه له‌و یانانه‌ى جیهان كه زۆرترین پاره‌ییان خه‌رجكردوه له هاورده‌كردنى یاریزانان كه نزیكه‌ى 150 میلۆن یۆرۆ.
هه‌ر له هێنانى تیر شتیگنى ئه‌ڵمانى بۆ ناو گۆڵ له‌گه‌ڵ كلاودیۆ براڤۆى چیلى و بۆ به‌رده‌میشیان هه‌ریه‌كه له ماتیۆو تۆماس فیرمالین و ئالین و ئیڤان راكیتچ و هێرشبه‌ره نوكه‌كه‌ى ئۆرۆگواى لوێس سوارێز .
لویس ئه‌نریكى لاو ده‌یه‌وێت له‌سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌وه هه‌نگاوه‌كانى شیكاركردنى هاوكێشه بیركارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى له‌گه‌ڵ ئیلیچێ ده‌ستپێبكات و جارێكى تر مێسى و نیمارو پێكێ بخاته‌وه سه‌ر سه‌كۆى ناسناوه‌كان .
ئه‌مه‌ش خشته‌ى یارییه‌كانى ئه‌مرۆى یه‌كه‌م هه‌فته‌ى خوله‌كه‌یه.
كاژێر 8
مه‌له‌گه -ئاتله‌تیك بلباو
كاژێر 10
گرانادا -دیپۆرتیڤۆ
سیڤیلیه-ڤالانسیا