یانەی ئەستێرەکان نەیبردەوە
رووداو – هەولێر
لە خولی فەرەنسیدا دوای شەش بردنەوەی لەسەریەک، سەرکەوتنەکانی پاریس سانجێرمان وەستا.
سەرەرای چەند هەوڵێکی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکدی، بەڵام یارییەکە تا کۆتایی بە بێ گۆڵ کۆتاییهات و هەردوولا خاڵێکیان وەرگرت.
بەم ئەنجامەش پاریس سانجێرمان هەر لە پێشەنگدا مایەوە بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ پێشەنگە و مۆنپیلیێش بە 8 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی 12میندایە.