پاشەکشێی یانەی سلێمانی دێرینترین یاریگا بە چۆڵی دەهێڵێتەوە

یاریگای یانەی وەرزشی سلێمانی، سەرەڕای مێژوویەکی دێرین، سەرەڕای ئەوەی کە پێشتر هەموو ساڵیک و بەبێ دابڕان یاری تێدا ئەنجامدەدرا، بەڵام لە وەرزی ئەمساڵدا بەهۆی پاشەکشێی یانەکە لە خولەکانی عێڕاق و هەڵوەشاندنەوەی تیپی یانەکەی لە خولی نایابی کوردستاندا، ئەم یاریگایە بە چۆڵی دەمێنێتەوە و هیچ یاریەکی تێدا ئەنجام نادرێت.