سیمیۆنی: ئێم ئێس ئێن حەللی نییە


رووداو - هەولێر

دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی پەسنی هێرشبەرانی یانەی بارسیلۆنا دەکات و بە بەخشەری تاموچێژ ناویان دەبات.

سیمیۆنی دوای سەرکەوتنی یانەکەی بەسەر ریال بێتیس لە خولی ئیسپانیا و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سێکوچە هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا "مێسی، سوارێز و نەیمار، چارەسەریان نییە و ئەوان زۆر بە جوانی یاریی دەکەن و لەگەڵ یەکدا دەگونجێن.

گوتیشی: "بەڕاستی زۆر چێژبەخشن، بەڵام نازانم چۆن سێ باشترین یاریزان پێکەوە دەتوانن یاریی بکەن.

لە بارەی کلاسیکۆی ئیسپانیاشەوە سیمیۆنی رایگەیاند، بارسا ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کرد و شایستەی ئەو ئەنجامە بوو، کە بەدەستی هێنا.