ئامارەکانی رۆناڵدۆ و مێسی لە کلاسیکۆدا
رووداو - هەولێر
رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاریی کلاسیکۆدا جگە لەوەی رکابەری دوو یانەیە، رکابەری دوو ئەستێرەی گەورەش دەبێت، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسین.
لە مێژووی یارییکردنی ئەو دوو یاریزانە لە کلاسیکۆدا، هەردوو ئەستێرە چەندین ریکۆرد و ژمارەیان لە کلاسیکۆدا تۆمارکردووە، لیۆنێل مێسی بە تۆمارکردنی 24 گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی کلاسیکۆیە و رۆناڵدۆش لە کلاسیکۆدا خاوەنی 17 گۆڵە.
لەم وەرزە رکابەریی نێوان ئەو دوو ئەستێرەیە دەگاتە لووتکە، بەتایبەت کە ئەم وەرزە هەردوو یاریزانەکە لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکانیان 53 گۆڵی کردووە و رکابەری لەسەر گۆڵکاری 2017 دەکەن.
ئامارەکانی رۆناڵدۆ و مێسی لە کلاسیکۆدا.