ڤیدیۆ؛ بۆ درێسی هالاند لە هەولێرەوە دەچێتە بەریتانیا
رووداو دیجیتاڵ
هاویار هاوار، کچێکی جوانکیلەی کوردە، خەڵکی هەولێرە، عاشقی یانەی مانچێستەر سیتییە، تەمەنی هەشت ساڵە، خەونی گەورەی چوونە یاریگەی ئیتیحاد بوو، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە یاریگاکە و یاریزانانی یانە دڵخوازەکەی ببینێت.
باوکی هاویار خەونی کچەکەی هێنایەدی و لە گەشتێکدا بۆ بەریتانیا، سەردانێکی یاریگەی ئیتیحادیان کردووە، ئەو زۆر دڵخۆشە و دەڵێت سی مانگ ئامادەی یاریی مانچێستەر سیتی و شیفیڵد یونایتد دەبێت و داوای تیشێرت لە هالاند دەکات.
هاویار هەموو یاریزانانی مان سیتی دەناسێت و زۆرجار لە تیک تۆک و فەیسبووکیش بە زمانێکی شیرین باسی تۆپی پێ و مانچێستەر سیتی دەکات.
هاویار بە رووداوی راگەیاند، کە خەونی ئەو کاتێک بەتەواوی دێتەدی کە بچێتە لای هالاند و هاوڕێکانی و وێنەیان لەگەڵ بگرێت و گوتیشی "هەوڵدەدەم بگەمە لای ئەو ئەستێرانە".