كه‌ناڵه‌كانى beIN SPORTS داده‌خرێن
سلێمانى -ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى
له 1ى مارسى مانگى داهاتوو، كه‌ناڵه‌كانى بین سپۆرت پێده‌نێته قۆناغێكى نوێوه، ئه‌ویش چوونى كه‌ناڵه‌كانى بین سپۆرته بۆ ناو ریسڤه‌رى تایبه‌ت به بین سپۆرت و لێره به دوا سه‌رجه‌م كه‌ناڵه كانى بین سپۆرت سیگیناڵیان له سه‌رجه‌م جۆرى ریسیڤه‌ره‌كان كۆتایى پێدیت.
له ماوه‌ى رابردوو كه‌ناڵى جه‌زیره‌ى وه‌رزشى له‌ژێر فاشارى كۆمپانیایى فرۆشى یارییه‌كان به‌چه‌ندین شێوه سزا دراوه، دواهه‌مین سزا لێسندنه‌وه‌ى مافى گواستنه‌وه‌ى به‌شێك له یارییه‌كانى خولى پرێمه‌رلیگ بوو، چونكه له‌ڕێگه‌ى شكاندنى شیفره‌ى كۆدى جه‌زیره‌ى پێشوو، بین سپۆرتى ئیستا، ده‌شكێنرا و هه‌ركه‌س هێڵى ئینته‌ر نێتى هه‌بوایه ده‌یتوانى به‌بێ به‌رانبه‌ر و له‌ڕێگه‌ى وایه‌رلێسى واى فایى، ده‌یتوانى ته‌ماشایى سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى بین سپۆرتى بكردایه، ئه‌مه‌یش زیانێكى گه‌وره‌ى له تۆڕه گه‌وره‌كانى په‌خشى یارى تۆپى پێ ده‌گه‌یان كه خۆیان له كه‌ناڵ پڵاس و سكاى سپۆرتى به‌ریتانى ده‌بیننه‌وه، چونكه به‌شى زۆرى موشته‌رییه‌كانى ئه‌م دوو تۆڕه وه‌رزشییه به به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌یانتوانى ته‌ماشاى خولى ئینگلیزى و ئیسپانى و ئیتاڵى و چامپیۆنسلیگ بكه‌ن.
بۆ كۆتایى هێنان به قه‌یرانى راگرتنى یارییه گرنگه‌كانى خولى ئینگلیزى به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ، كه‌ناڵى بین سپۆرت له‌ڕێگه‌ى دروستكردنى ریسیڤه‌رێكى تایبه‌ت به‌خۆى به‌ناوى HUMAX HD FREE و HUMAX IR 3000 HD.
راگرتنى كه‌ناڵه‌كانى بین سپۆرت هه‌موو كه‌ناڵه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو له بین سپۆرت 6HDتا 15HDده‌گرێته‌وه، كه‌ناڵه‌كانى 1 تا 6 به‌رده‌وام ده‌بن له په‌خشى خۆیان به‌شێوه‌ى ئاسایى و پێویستى به ریسڤه‌رى بین سپۆرت نییه تا 12- 5 – 2014. ئه‌وكات كۆتایى به سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى بین سپۆرت دیت له‌ده‌ره‌وه‌ى ریسڤه‌رى تایبه‌ت به كه‌ناڵه وه‌رزشییه‌كانى بیت سپۆرت.