عوسمان دێمبێلی دڵه‌ڕاوكێی له بارسێلۆنا دروستكردووه
رووداو – هه‌ولێر
راپۆرته رۆژنامه‌ڤانییه‌كان باسی داهاتووی نادیاری عوسمان دێمبیلی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدیش چاودێریی بارودۆخی ئه‌و یاریزانه ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی كالچیۆ مێركاتۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه راپۆرته‌كان له ئیسپانیاوه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كارگێڕیی بارسێلۆنا له بارێكی توندی دڵه‌ڕاوكێدان به هۆی پێشنه‌كه‌وتنی عوسمان دێمبێلی و نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات یاریزانه فه‌ره‌نسییه‌كه تاوه‌كو ئێستا جێگه‌ی بایه‌خی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزییه.
شكستی ده‌سته‌واره و هاتنی دێمبێلی بۆ بارسێلۆنا، ده‌بێته شۆكێكی گه‌وره بۆ كارگێڕیی بارسا، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه 105 ملیۆن یۆرۆی له هێنانی ئه‌و یاریزانه خه‌رجكرد، كه هاوینی رابردوو له دۆرتمونده‌وه روو له بارسا كرد.
دێمبێلی ته‌مه‌نی 20 ساڵه و به ده‌سته‌واره‌یه‌كی گه‌وره رووی له كه‌ته‌لۆنیا كرد، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه خۆی بگونجێنێت و جیا له‌وه‌ش چه‌ند جارێك دووچاری پێكان بووه، هه‌روه‌ها زمانی ئیسپانییش نازانێت.