ڤیدیۆ؛ کینییەکان پاڵەوانی خۆیان و جیهانیان بەخاکسپارد
رووداو دیجیتاڵ
رۆژی هەینی لە کینیا دەیان هەزار کەس بەشدارییان لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کێلڤین کیپتوم، خاوەنی ریکۆردی جیهانی لە ماراسۆندا کرد.
گیانلەدەستدانی راکەری بەنێوبانگی کینی، کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بووبوو، هەموو کینییەکانی نیگەران کرد و داوایان لە حکومەتەکەیان کرد زیاتر کاربکات بۆ پاراستنی وەرزشوانانی بەنێوبانگی وڵاتەکە.
زۆر لە کەسایەتییە بەنێوبانگەکان لەوانەش ویلیام روتۆی سەرۆکی کینیا و سیباستیان کۆی سەرۆکی فیدراسیۆنی گۆڕەپان و مەیدانی جیهانی، لە ماڵئاوایی کۆتاییدا بەشدارییان کرد و هاوخومی خۆیان بۆ خێزان و هاوڕێ و هاندەرانی کیپتۆم نیشاندا، کاتێک لە شاری نایپێری بە خاک سپێردرا، کە نزیکەی 6 کیلۆمەتر لە شارەکەی چێپکۆریۆی رۆژئاوای کینیا دوورە.
راکەرە تەمەن 24 ساڵەکە و راهێنەرە روانداییەکەی، جێرڤایس حەکیزیمانا، لە رووداوەکەدا دوو هەفتە لەمەوبەر لە نزیک شارۆچکەی کاپتاگات لە رۆژئاوای کینیا، گیانیان لەدەستدا، کە کە ئەو ناوچەیە وەک باشترین شوێن بۆ مەشق و راهێنانی باشترین راکەپێشبڕکێ رانی مەودا درێژەکان لە جیهاندا دادەنرێت.
دەسەڵاتداران رایانگەیاندووە، کیپتۆم شەوی 11ـی شوبات ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە و ئۆتۆمبێلەکە لە رێگاکە دەرچووە و کەوتووەتە نێو دۆڵێکەوە و دواتر خۆی بە دارێکی گەورەدا کێشاوە.