میامی هیت له پله‌ی ئۆف نزیكبووه‌ته‌وه
رووداو – هه‌ولێر
له خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكادا تیمی میامی هیت له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر تیمی واشنتن ویزاردز تۆماركرد به ئه‌نجامی 113-108 خاڵ.
یارییه‌كه له واشنتن كرا و تێیدا ئاستێكی به‌رزی هه‌بوو، به تایبه‌تی له چاره‌گی كۆتاییدا یاریزان دواین وید بووه خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ میامی هیت، دوای ئه‌وه‌ی 11 خاڵی تۆماركرد و بردنه‌وه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
دواین وید به ته‌نیا 20 خاڵی تۆماركرد، كه 11 خاڵیان له چاره‌گی كۆتایی بوو، هه‌روه‌ها دیۆن ویته‌رز 19 خاڵی تۆماركرد و جۆش ریچاردسۆنیش به تۆماركردنی 18 خاڵ به‌شداریی بردنه‌وه‌ی میامی كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه میامی هیت پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی تیمه‌كانی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی گرتووه و دواپلهیه بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناخی پله‌ی ئۆف، به یه‌ك بردنه‌وه‌ش له پێش یانه‌ی ئۆرلاندۆ ماجیكه له ركابه‌ریی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناخی پله‌ی ئۆفدا.