کوردێکى ئێزیدی یاری بۆ یانەى هانۆڤەر دەکات
تایبەت بە رووداوى وەرزشی
دەنیز کادا، یاریزانى کوردى تاراوگە لەلایەن تیپی یەکەمى یانەى هانۆڤەرەوە بانگهێشتکراوەو ئێستا لە خولى بۆندسلیگاى ئەڵمانى یارى دەکات.
دواى پێشکەشکردنی ئاستێکى بەرز بۆ تیپی دووەمی یانەى هانۆڤەرى ئەڵمانى لەخولى یانەکانى باکوورى ئەڵمانیاى 2012 ـ 2013 و تۆمارکردنى 18 گۆڵ لە 18 یارى و بوون بە دووەم گۆڵکارى خولەکە
یاریزانە کوردستانییەکە بانگهێشتى تیپی یەکەمى یانەى هانۆڤەر کراو لە دوو یارى ئەم وەرزەى بۆندسلیگادا
بەرامبەر یانەکانى شاڵکە و ڤێردەربرێمەن بەشداریکردووە.
یاریزانە کوردستانییەکە بانگهێشتى تیپی یەکەمى یانەى هانۆڤەر کراو لە دوو یارى ئەم وەرزەى بۆندسلیگادا
بەرامبەر یانەکانى شاڵکە و ڤێردەربرێمەن بەشداریکردووە.
دەنیز کادا، کوردێکی ئێزدی دانیشتووى وڵاتی ئەڵمانیایە، لە 2/3/1986 لەشارى ئۆرفاى باکوورى کوردستان لەدایکبووەو درێژى باڵاى 188 سانتیمەترە.
دەنیز، لەخولە جیاجاکانى ئەڵمانیادا یاریکردووەو پێشتر یاریزانى یانەکانى Rotenburger SV، TuS Heeslingen، VfB Lübeck، Fortuna Düsseldorf و FC Oberneuland بووە.