کەپڵە نوێیەکەی بنزیما ئاشکرابوو

رووداو دیجیتاڵ

 

کەپڵە نوێیەکەی کەریم بنزیمای ئەستێرەی فەرەنسی یانەی ئیتیحادی سعودی ئاشکرابوو، کە لە فێستیڤاڵی فیلمی کان لەگەڵیدا دەرکەوت، خۆشەویستە نوێیەکەی بنزیما خانمە ئەکتەرێکی جەزائیرییە.
 
ئاشکرایانکرد
 
دووانەی فەرەنسی کەریم بنزیما، ئەستێرەی یانەی ئیتیحادی سعودیە و لینا خوزریی خانمە ئەکتەری فەرەنسی - جەزائیری، بڕیاریاندا کۆتایی بەو دەنگۆیانە بهێنن کە لەم دواییانەدا لەسەریان بڵاوبووەوە و پەیوەندی نێوانیان راگەیاند. 
 
ئێوارەی هەینی رابردوو لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کان پێکەوە دەرکەوتن، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتن، لەکاتێکدا فۆتۆگرافەران ئەو ساتەوەختەیان قۆستەوە و وێنەی زۆریان گرت.
 
بنزیما بڕیاریدا لەو بۆنە گەورەیەدا پشتگیری لە لینا خوزریی خۆشەویستەکەی بکات، کە ئەمساڵ بە دوو فیلمی نوێ بەناوەکانی "هەڵۆکانی کۆمار" و "13 رۆژ و 13 شەو" گەڕایەوە بۆ فێستیڤاڵی فیلمی کان، کە پێگەی خۆی وەک یەکێک لە دیارترین رووخساری نەوەی نوێی سینەمای فەرەنسی پشتڕاستکردەوە.
 
لەکاتێکدا ژیانی خۆشەویستی خانمە ئەکتەر لینا خوزری تاڕاددەیەک نادیارە بۆ خەڵک، بەڵام دۆخەکە بۆ کەریم بنزیما جیاوازە کە ژیانی تایبەتی خۆی بابەتێکی سەرنجڕاکێشی بەربڵاوە. 
 
بەپێی رۆژنامەی لێ پاریسیانی فەرەنسی، ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید خاوەنی چوار منداڵە لەگەڵ سێ ژنی جیاواز کە بریتین لە کلۆی دی لاونای، کە پەرستارێکی خەڵکی دوورگەی لاریونیونە و دوو مۆدێل بەناوەکانی کۆرا گۆتێ و جۆردن ئۆزونا.
 
لینا خوزری کێیە؟
 
لەدوای بەشداریکردنی سەرنجڕاکێشی لە فیلمی "پاپیچا"ـی مۆنیا مێدور کە لە چوارچێوەی بەشی Un Certain Regard لە فێستیڤاڵی 2019 نمایشکرا، لینا خوزری بەردەوام میوانی کان بووە. ساڵانە بەردەوام لە فێستیڤاڵەکەدا فیلمی نوێ پێشکەش دەکات، لەوانە فیلمی "گاگارین" لە دەرهێنانی فانی لیتارد و جێرمی ترۆی لەساڵی 2020. فیلمی "دیسپاتچی فەرەنسی" لە دەرهێنانی ویس ئەندەرسۆن لەساڵی 2021. فیلمی "براکانمان" لە دەرهێنانی راشید بوخارێب لەساڵی 2022 و دواجار فیلمی "نۆڤەمبەر" لە دەرهێنانی سێدریک خیمێنیز لە ساڵی 2023.
 
لینا خوزری بەڕەچەڵەک جەزائیرییە و لە فەرەنسا لەلایەن باوکە رۆژنامەنووس و دایکە مۆزیکژەنەکەی گەورە بووە.
 
لە تەمەنی 18 ساڵیدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە شانۆ بەدەستهێناوە، ئەمە جگە لەوەی وڵاتینامەی فەرەنسی بەدەستهێناوە. پاشان ناوی خۆی تۆمارکرد لە قوتابخانەی دراما و لەکاتێکدا خۆی ئامادەدەکرد بۆ ناوتۆمارکردن لەقوتابخانەی نیشتمانی هونەرە دراماتیکییەکان لە ستراسبۆرگ. ئەو هەڵبژێردرا بۆ رۆڵگێڕان لە فیلمی "ئەوانەی دڵخۆش"ـی سۆفیا جاما. لەو کاتەوە ژیانی پیشەیی پڕبووە لە رۆڵ کە بەردەوام بووە لە گەشەکردن.
 
لینا بەهۆی رۆڵی لە فیلمی "The Happy Ones" خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە بەشی ئاسۆکانی فێستیڤاڵی ڤێنیز بەدەستهێنا. دواتر دەرهێنەر مونیا مێدۆر ئەوی هەڵبژارد بۆ ئەوەی رۆڵی سەرەکی لە فیلمی "پاپیچا" ببینێت، کە نەک هەر بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی فیلمی کان نمایشکرا، بەڵکو لیژنەی دادوەری خەڵاتەکانی سیزاری رازی کرد کە خەڵاتی باشترین ئەکتەری گەنجی پێببەخشێت.