رووداو دیجیتاڵ
یانەی زاخۆ دوای چوار یاریی بەبێ بردنەوە بەدوای بەدەستهێنانی سێ خاڵدا دەگەڕێت، کاتێک بەرامبەر یانەی مینا یاریی دەکات.
لە یارییەکی دواخراوی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمڕۆ ئێوارە یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی مینا یاریی دەکات و دەیەوێت قەرەبووی ئەنجامە خراپەکانی بکاتەوە.
زاخۆ لە چوار یاریی رابردوودا هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و سێجار دۆڕاوە، ئەوە هاندەرانی یانەکەی بەتەواوی نیگەرانکردووە و چاویان لە بەدەستهێنانی ئەنجامیکی باشە.
یانەکە دوو رۆژ لە بەسرە مەشق و راهێنانی کردووە، لەو دوو رۆژەدا سائد سوێدان، یاریدەدەری عەبدولغەنی شەهد، سەرپەرشتی مەشقدانەوەی تیپەکەی کردووە، بەتایبەت کە لە یاریی بەرامبەر نەورۆز بە ناچاری هەرژەنگ بابەکر لەسەر هێڵی یاریگا بوو.
چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ عەبدولغەنی شەهد، سەرپەرشتی تیپی یانەی زاخۆ بکات لە یارییەکەدا.
زاخۆ ئێستا لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولەکەیە، بەبردنەوەی یارییەکە پلەیەک دەچێتە پێشەوە و پێش نەورۆز دەکەوێت.
یانەی مینا لە پلەی پازدەیەمە و دەیەوێت خۆی لە دابەزین بۆ خولی پلە نایاب بپارێزێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ