ڤیدیۆ راپۆرت: تانگۆ بە کاروانێکی قورسدا گەیشتە قۆناخی هەشت


رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای یارییەکی قورس، بەزەحمەت گەیشتە قۆناخی هەشت.

لە خولەکی 4 لاوتارۆ مارتینێز، سوودی لە هەڵەیەکی بەسام ئەلراوی وەرگرت و تۆڕی قەتەری هەژاند، بەمەش هاندەرانی ئەرجەنتینی خستە نێو خۆشی و ئۆمێدی سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتووی گەڕاندەوە.

دوای ئەم گۆڵە، هێرشێکی حەسەن هەیدۆس بۆ سەر گۆڵی تانگۆ بووە مەترسی، بەڵام دواتر ناوبژیوان بە ئۆفساید هەژمارکرد.

سێرجیۆ ئەگوێرۆ، لەگەڵ گۆڵ مایەوە، بەڵام گوشەی هەڵبژێردراو لەلایەن ئەو بۆ هەژاندنی تۆڕ شکستیهێنا.

قەتەر لە گێمی یەکەمدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، چەندینجار لە گۆڵی ئارمانی نزیکبووەوە، بەر لە کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم بەسام ئەلراوی ویستی هەڵەکەی راستبکاتەوە، بەڵام تۆپەکەی بەر ستوون کەوت.

لە گێمی دووەمدا، ئەرجەنتین بە ئارامییەکی باشترەوە یارییدەکرد، قەتەریش بەهۆی پەیڕەوکردنی بەرگریییەکی زۆر ماندووبوو.

ئەگوێرۆ چەندینجار بۆ هەژاندنی تۆڕ خۆی تاقیکردەوە، بەڵام سەعد ئەلشیب لەبەردەم هێرشەکان وەستا و تۆپەکانی دەگەڕاندەوە.

تاوەکو لە خولەکی 82 پاسێک لە دیبالاوە بووە هۆکاری ئەوەی ئەگوێرۆ بەرگریکارەکان ببڕێت و ئەرجەنتییەکان لەسەرکەوتن دڵنیا بکاتەوە، کاتێک گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەکە تۆمارکرد، بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی بەدرێسی هەڵبژاردەکەوە گەیاندە 40 گۆڵ و دوای مێسی و گابریێل باتیستوتا سێیەم گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەیە.

ئامارەکانی ئەرجەنتین


ئەرجەنتین لە دوایین 10 کۆپا ئەمریکادا هەموو جارێک قۆناخی کۆمەڵەکانی بڕیووە، بەڵام 2001 کشایەوە

بەرامبەر قەتەر مێسی یەکجاریش لەنێو ناوچەی سزا قاچی بەر تۆپ نەکەوت، یەکەمجارە لە دوای 20 یارییدا ئەوە روودەدات

ئەگوێرۆ بە 40 لە 93 یارییدا بووە سێیەم گۆڵکاری مێژووی ئەرجەنتین، هەروەها هەشتەم گۆڵکاری هەڵبژاردەکەیە لە کۆپا ئەمریکادا

لیۆنێل سکالۆنی، یەکەم راهێنەرە لە مێژووی کۆپا ئەمریکادا کارتی زەرد وەردەگرێت

لاوتارۆ مارتینێز یەکەم یاریزانە لەژێر سەرپەرشتی سکالۆنی 5 گۆڵی بۆ ئەرجەنتین تۆمارکردبێت