ئەمشەو زیدان بەتایبەت چاودێری کوبۆ دەکات
رووداو - هەولێر
زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، ئەمشەو بەتایبەت چاودێری ئاستی تاکیفوسا کوبۆی ئەستێرەی لاوی ژاپۆنی دەکات.
زیدان لە ئێستاوە سەرقاڵی رێکخستنەوەی تیپەکەیەتی بۆ وەرزی داهاتوو، چارەنووسی چەندین یاریزانی ریال مەدرید کە بەخواستن بۆ یانەکانی دیکە یاریدەکەن، لەدەستی ئەودایە، لەوانەش کوبۆ، ئۆدیگارد، حەکیمی، سیبایۆس و ئۆردزیۆلا و چەندانی دیکە.
ئەمشەو ریال مەدرید لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری یانەی ریال مایۆرکا دەکات، ئەو یانەیەی کوبۆی یاریزانی ریال مەدرید بەشێوەی خواستن یاری بۆ دەکات و دەکرێ لە دوای کۆتاییهاتنی وەرزی ئەمساڵ بگەڕێتەوە ریزەکانی ریال مەدرید.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا دەڵێن زیدان بیر لە گیڕانەوەی ئەو یاریزانە تەمەن 19 ساڵە بۆ پێکهاتەکەی دەکاتەوە، بۆ دڵنیابوونەوەی یەکجاریش لە گونجانی لەگەڵ پلانەکانی تیمەکەیدا، لە یارییەکەی ئەمشەودا بەوردی چاودێریی دەکات و هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ دەکات.
کوبۆ لە 27 یاری لەگەڵ ریال مایۆرکا، ئەمساڵ ئاستێکی نموونەیی پێشکێشکردووە و 3 گۆڵی تۆمارکردووە.
گرێبەستی خواستنی کوبۆ بۆ تەنیا یەک وەرزە و ئەگەر ریال مەدرید لەگەڵ مایۆرکادا رێکەوتن نەکات بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە لە ریزەکانی مایۆرکا بۆ وەرزێکی دیکە، دەبێ لە کۆتایی ئەمساڵی لالیگادا لاوە ژاپۆنییەکە بگەڕێتەوە ریال مەدرید.
ریال مایۆرکا یەکەمین یانە بوو لە وەرزی ئەمساڵی لالیگادا، ریال مەدریدی دووچاری شکستکرد، یارییەکە بایەخی گەورەی هەیە و درەوشانەوەی کوبۆ لە دژی یانەکەی خۆی، ئاراستەی یارییەکە دەستنیشاندەکات.