ڤیدیۆ؛ گارێس بەیڵ یەکەم گۆڵی لە خولی ئەمریکادا تۆمارکرد
رووداو دیجیتاڵ
گارێس بەیڵ، سەرەڕای ئەوەی جارێکی دیکە بەشێوەی یەدەگ یارییکرد، بەڵام سەرکردایەتی یانەی لۆس ئانجلێس ئێف سیی کرد بۆ بردنەوە لە سپۆرتینگ کانساس سیتی.
لە رکابەرییەکانی خولی تۆپی پێی ئەمریکادا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یانەی لۆس ئانجلێس بەرامبەر سپۆرتینگ کانساس سیتی یارییکرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
هاوشێوەی یاریی رابردوو جۆرجیۆ کیلینی بەشێوەی سەرەکی یارییکرد و رۆڵی هەبوو لە پاراستنی گۆڵەکەیان لە یارییەکەدا.
سەرەتا لە خولەکی 56 کریستیان ئارانگۆ بەلێدانێکی بەهێز گۆڵێکی بۆ لۆس ئانجلێس تۆمارکرد.
دوای ئەوە لە خولەکی 64 گارێس بەیڵ چووە نێو یاریگە و لە خولەکی 83 یاریزانەکە یەکەم گۆڵی خۆی بەدرێسی یانەکەوە تۆمارکرد و یانەکەی بەتەواوی لە بردنەوەی یارییەکە نزیککردەوە.
لە دوایین خولەکەکانی یارییەکەدا بەیڵ نزیکبوو گۆڵی دووەم بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و هەلێکی ئاسانی لەدەستدا.
یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات، لۆس ئانجلێس ئێف سی بە 45 خاڵ لە پلەی یەکەمی بەشی رۆژئاوای خولی ئەمریکایە، کانساس سیتی لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندی خولەکە خاوەنی 23 خاڵە.