ڤیدیۆ؛ ئاتلێتیکۆ پارانێنسێ لە ڤاسکۆ داگامای بردەوە

24-07-2023
ئیحسان تاهیر
 ئاتلێتیکۆ پارانێنسێ
ئاتلێتیکۆ پارانێنسێ
نیشانەکردن ئاتلێتیکۆ پارانێنسێ ڤاسکۆ داگاما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە یارییەکی پڕ لە رکابەریی گەڕی 16ـی خولی پلەیەکی تۆپی پێی بەرازیلدا، ئاتلێتیکۆ پارانێنسێ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ڤاسکۆ داگامای میوانداری خۆی بردەوە.
 
لە خولەکی حەفتا و یەکی یارییەکەدا کریستیان گۆڵی یەکەمی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد.
 
ڤیتۆر بوینۆ لە خولەکی 80 بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ ئاتلێتیکۆ پارانێنسێ تۆمارکرد.
 
یانەی ئاتلێتیکۆ پارانێنسێ یارییەکەی بە 10 یاریزان تەواوکرد، دوای ئەوەی ناوبژیوان کارتی سووری بە رووی یاریزانەکەی، زی ئیڤاڵدۆدا بەرزکردەوە، بەڵام هاوڕێکانی ئیڤاڵدۆ توانیان تا فیکەی کۆتایی یارییەکە پارێزگاری لە پێشکەوتنەکەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بکەن.
 
بەم سەرکەوتنە، ئاتلێتیکۆ پارانێنسێ بە 26 خاڵ لە 16 یارییدا گەیشتە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی خولەکە، لە کاتێکدا ڤاسکۆ دا گاما لە پلەی بیستەم و کۆتاییدا مایەوە. کە لە 15 یارییدا تەنیا 9 خاڵی بەدەستهێناوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە