ڤیدیۆ؛ ریڤەرپلەیت 3-3 یەکسانبوو

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ریڤەرپلەیت سەرەڕای یەکسانبوون، جێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندیی خولی تۆپی پێی ئەرجەنتین پاراست.
 
لە گەڕی 26ـی خولەکەدا، ریڤەرپلەیت لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا لەگەڵ رۆزاریۆ سێنتڕاڵ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یەکسان بوو.
 
لە خولەکی 20ـی یارییەکەدا رۆزاریۆ سێنتڕاڵ بە گۆڵێکی ئەلیخۆ فێلیز پێشکەوتنی بەدەستهێنا.
 
ریڤەرپلەیت لە خولەکی 50 گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد، کە بە واژۆی سالۆمۆن راندۆ بووە، دوای پاسێکی لە پابلۆ سۆلاری وەرگرت.
 
لە ناوەڕاستی گێمی دووەمدا هەردوو یانە لە ماوەی 4 خولەکدا دوو گۆڵیان تۆمارکرد، لە خولەکی حەفتا و چواردا رۆزاریۆ سێنتڕاڵ بە گۆڵی دووەمی  ئەلیخۆ فیلیز، باڵادەستی خۆی وەرگرتەوە، بەڵام لە خولەکی حەفتا و هەشتدا پابلۆ سۆلاری جارێکی دیکە ئەنجامەکەی بۆ ریڤەرپلەیت یەکسانکردەوە.
 
رۆزاریۆ سێنتڕاڵ بۆ جاری سێیەم لە خولەکی هەشتا و پێنج بە گۆڵێکی لوسیانۆ فیریا پێشکەوتنی بەدەستهێنایەوە.
 
بەڵام خاوەنی یاریگە دڵخۆشییەکەی زۆری نەخایاند، چونکە پابلۆ سۆلاری لە خولەکی حەوتەمی زیادکراودا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ریڤەرپلەیتی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی 3-3 کۆتایی هات.
 
ریڤەرپلەیت پێشەنگی خۆی لە ریزبەندیی خولەکەدا پاراست و لە 26 یارییدا 58 خاڵی کۆکردووەتەوە و بە 10 خاڵ پێش تایرێس کۆردۆبای دووەم کەوتووە.
 
لە کاتێکدا رۆزاریۆ سێنتڕاڵ بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ لە 26 یارییدا بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندی دابەزی.