ڤیدیۆ؛ ئاستۆن ڤێلا له‌ ئێڤێرتۆنی برده‌وه‌

رووداو ـ هه‌ولێر

له‌ یاری كردنه‌وه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می پرێمه‌رلیگدا، یانه‌ی ئاستۆن ڤێلا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و یه‌كه‌م 3 خاڵی خۆی له‌م وه‌رزه‌دا ده‌سته‌به‌ركرد.

ئاستۆن ڤێلا له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ى ئێڤێرتۆنی كرد و به‌ 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

وێسلی مۆراییس له‌ خوله‌كی 21دا گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ئاستۆن ڤێلا تۆماركرد و گێمی یه‌كه‌م به‌و تاكه‌ گۆڵه‌ كۆتاییهات.

له‌ گێمی دووه‌مدا ئێڤێرتۆن زۆر هه‌وڵیدا گۆڵی یه‌كسانبوون تۆماربكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ نه‌هاته‌دی و ئه‌نوه‌ر غازی له‌ خوله‌كی 95دا گۆڵی دووه‌می تۆماركرد و 3 خاڵی گرنگی یارییه‌كه‌ بوونه‌ به‌شی ئاستۆن ڤێلا.

ئاستۆن ڤێلا كه‌ له‌ دوو گه‌ڕی پێشووتردا شكستی هێناوه‌، ئێستا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 3 خاڵ له‌ پله‌ی یانزده‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دێت و ئێڤێرتۆنیش به‌ 4 خاڵ له‌ پله‌ی نۆیه‌مدایه‌.