مێسی و رۆناڵدۆ به ناهه‌ق باڵۆن دۆریان بردووه‌ته‌وه
رووداوی وه‌رزشی ـ CNBC
گۆڤاری فرانس فوتبۆلی فه‌ره‌نسی ئه‌و ساڵانه‌ی دیاریكرد، كه لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی و كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی، شایسته‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر نه‌بوون، كه پێیان دراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و یاریزانانهشیان ده‌ستنیشانكرد كه ده‌بووایه له‌جیاتی ئه‌وان باڵۆن دۆر وه‌ربگرن.
دوای له‌یه‌ك جیابوونه‌وه‌ی گۆڤاری فرانس فوتبۆلی فه‌ره‌نسی به‌ناوبانگ و یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا)، له به‌خشینی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر به باشترین یاریزانی ساڵ. گۆڤاره‌كه راپرسییه‌كی كردووه‌و تێیدا له جه‌ماوه‌ری پرسیوه، چ ساڵێك كریستیانۆ رۆناڵدۆ یان لیۆنێل مێسی، شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوون خه‌ڵاتی باڵۆن دۆریان پێبدرێت و ئایا له‌پێناو ئه‌وان سته‌م له كام یاریزان كراوه؟. به‌پێی وه‌ڵامی جه‌ماوه‌ری فرانس فوتبۆل هه‌ریه‌كه له مێسی و رۆناڵدۆ یه‌كه‌و خه‌ڵاتیان به ناهه‌ق بردووه‌ته‌وه، واته مێسی كه 5 باڵۆن دۆری هه‌یه ده‌بووایه 4ی پێدرابایه و رۆناڵدۆ كه 3 باڵۆن دۆری بردووه‌ته‌وه شایه‌نی 2 باڵۆن دۆر بووه.
ئه‌نجامی راپرسییه‌كه ده‌ریخستووه كه لیۆنێل مێسی شایسته‌ی باڵَۆن دۆری ساڵی 2010 نه‌بووه، به‌ڵكو وێسلی شنایده‌ری یاریزانی هۆڵه‌ندی شایسته‌ی ئه‌و خه‌ڵاته بووه، كه له‌و ساڵه‌دا نازناوی چامپیۆنسلیگ، خولی ئیتاڵیا و جامی ئیتاڵیای برده‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی گه‌یشته یاری كۆتایی مۆندیال و 5 گۆڵیشی له مۆندیال تۆماركرد.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان بۆ راپرسییه‌كه داوه گوتوویانه "كریستیانۆ رۆناڵدۆش شایسته‌ی باڵۆن دۆری ساڵی 2013 نه‌بوو، به‌ڵكو فرانك ریبێری ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی شایسته‌ی بووه، كه له‌گه‌ڵ بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی نازناوی چامپیۆنسلیگ، خول و جامی ئه‌ڵمانیاشی برده‌وه".