ئەحمەد سەنگاوی باشترینی شرۆڤەکاری ساڵە


رووداو دیجیتال 

ئەحمەد سەنگاوی، پێشکێشکار و شرۆڤەکاری وەرزشیی تۆڕی میدیایی رووداو خەڵاتی باشترین شرۆڤەکاری وەرزشی پێبەخشرا.
 
فێستیڤاڵی وەرزشی خەڵاتی کەسایەتیی ساڵ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، خەڵات بەو کەس و وەرزشوانانە بەخشرا کە لە ساڵی 2021ـدا زۆرترین چالاکیی وەرزشییان هەبووە، ئەحمەد سەنگاویش وەک باشترین و چالاکترین شرۆڤەکاری وەرزشی دیاریکرا.
 
رێکخراوی BFSO  لە شاری سلێمانی ساڵانە فێستیڤاڵی دابەشکردنی خەڵاتی باشترینەکانی ساڵ دابەشدەکات، ئەحمەد سەنگاوی بۆ جاری دووەم لەسەریەک خەڵاتی باشترین شرۆڤەکاری ساڵ بەدەستدەهێنێت. 
 
لە پاڵ ئەحمەددا چەندین کەسایەتیی و وەرزشوانی دیکەش خەڵاتیان وەرگرت، بێستوون تاوەگۆزی باشترین کۆمێنتاری وەرزشی و یادگار ساڵ وەک کەسایەتیی ساڵی وەرزش خەڵاتیان وەرگرت.
 

لەسەر ئاستی راهێنەرەکان، هێرش عوسمان، مەزن محەممەد  و بارام رزگار خەڵاتکران.
 
ناوی براوەکانی خەڵاتی کەسایەتیی پاڵەوانان لەسەر ئاستی کوڕان: 
 
بینەر مستەفا، پلەی سێیەم  لەسەر ئاستی ئاسیا (کاراتێ)
 
شڤان بۆس، پلەی یەکەمی ئاسیا (لەشجوانی)
 
گۆڤان براوەی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ
 
هەرێم دارا  (لەشجوانی)
 
رەوەند ئەیوب (کاراتێ)
 
ناوی براوەکانی خەڵاتی کەسایەتیی پاڵەوانان لەسەر ئاستی کچان: 
هۆنیا رەفعەت، پلەی یەکەم لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب (گۆڕەپان و مەیدان)
 
ئیسرا موحسین، (بەرزکردنەوەی قورسایی) یەکەم لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب بۆ بەرزکردنەوە قورسایی
 
کوردستان بەمۆ، پلەی سێیەم لەسەر ئاستی عێراق (بازادانی بەرز)
 
د. رزگار تۆفیق خەڵاتی کەسایەتیی راهێنەری مێژوویی وەرگرت.
 
براوەکانی خەڵاتی کەسایەتیی نووسەری وەرزشی بۆ ساڵی 2021
د.ئەحمەد بەهادین
د. شنۆ زاهیر
پ.د نیهاد ئەیوب