هاوینێکی گەرم لەبەردەم ئەنتۆنیۆ کۆنتیدا
رووداو دیجیتاڵ
خاوەنی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بڕیاریداوە لە گواستنەوەی هاوینەدا پارەیەکی زۆر بۆ ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بەڕێوەبەری هونەری یانەکەی خەرجبکات.
کۆمپانیا ئێنیک کە خاوەنداریەتی دەکات، رەزامەندیی پێشانداوە بۆ خەرجکردنی 150 ملیۆن پاوەند، بۆ گواستنەوەی یاریزانان و بەهێزکردنی تیپەکە، بۆ ئەوەی هاوکاری ئەنتۆنیۆ کۆنتی بکات، لە رکابەریکردن لە چامپیۆنزلیگدا و پاڵەوانێتییەکانی دیکەدا.
کۆمپانیاکە لەلایەن بازرگانێکی بەریتانی بە ناوی جۆ لویسەوە خاوەنداریەتی دەکرێت کە تەمەنی 85 ساڵە، ئەو ئامانجی ئەوەیە وەرزی داهاتوو تۆتێنها رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکان بکات.
یانەی تۆتێنهام لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت " هاوکاریکردنی یانەکە وەبەرهێنان و دارایی لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگەدا زیاد دەکات و هاوکارییەکی باشی یانەکەش دەکات."
ئەنتۆنیۆ کۆنتی، دوای ئەوەی یانەکەی گەیاندە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، داوای گواستنەوەی یاریزانی نوێی کردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت، لە ئەگەری خەرجکردنی پارەشدا، راهێنەرەکە ئامانجەکانی بۆ گواستنەوەی هاوینە دیاری دەکات.